دستهبندی نشده
کۆچی دوایی ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی کورد مامۆستا حسێن عارف

⚫️کۆچی دوایی ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی کورد مامۆستا حسێن عارف
➖بە پێی هەواڵەکان، دۆینێ شەو ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی کورد مامۆستا «حسێن عارف» لە تەمەنی ۹٠ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
➖مامۆستا حسێن عارف ساڵی۱۹۳۶ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەبەشی ڕۆماننووسی و چیرۆک و لێکۆڵینەوە کاری بە نرخی کردووە کە دوو بەرهەمی «شار» و «گەلەگورگ» وەک ڕۆمان و «چای شیرین» وەک کۆمەڵە چیرۆکی کورت بە یەکێک لە گرینگترین بەرهەمەکانی ناوزەد دەکرێن.


