آذربایجان غربیاستان هاسایر حوزه هاورزشورزش های انفرادی

مصاحبه با هێمن شێخە ورزشکار ملی پیرانشهری؛ از تغییر سبک زندگی تا رؤیای ثبت رکورد جهانی برای پیرانشهر

متن کوردی مصاحبه

هێمن شێخە؛ لە کێش و تەنگانەوە بۆ خەونی تۆمارکردنی ڕیکۆردی جیهانی
ناوی میوان: هێمن شێخە
ساڵی لەدایکبوون: ۱۳۶۸
شوێنی لەدایکبوون: شیناوێ، سەر بە پیرانشار
بوار: ڕاکردن و ئەلعاب‌القوی (گۆڕەپان و مەیدان)
۱. تکایە خۆتان بۆ خوێنەر و بینەرانی میدیا بناسێنن و باسێک لە دەستپێکردنی چالاکیی وەرزشیتان بکەن.
من هێمن شێخەم، ساڵی ۱۳۶۸ لە شیناوێ، سەر بە پیرانشار، لەدایک بووم. لە ساڵی ۱۳۹۳، لە تەمەنی ۲۵ ساڵیدا، دەستم بە وەرزشی ڕاکردن و ئەلعاب‌القوی کرد.
لە ماوەی ئەم ساڵانەدا توانیومە لە کێبڕکێی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتدا بەشداری بکەم و چەندین مێدالیای ڕەنگاوڕەنگ بەدەست بهێنم. هەروەها توانیومە بەشداری ئۆردووی تیمی نیشتیمانی ئێران بکەم.
۲. چی بووە هۆی ئەوەی ڕوو لە وەرزش بکەیت؟
لە سەرەتادا بەهۆی کێشی زۆرمەوە دەستم بە ڕاکردن و وەرزش کرد. دوای ماوەیەک هەستم کرد کە لە وەرزشدا بەهرە و توانایەکم هەیە، بۆیە بەردەوام بووم و ئەم کارە بووە بەشێک لە ژیانم.
۳. کێ زیاترین کاریگەری و پشتگیریی لەسەر ڕێگای وەرزشی تۆ هەبوو؟
زۆر کەس هاندەر، پاڵپشت و پشتیوانم بوون و هێشتاش هەن، بۆیە ناتوانم تەنها یەک ناو بهێنم.
لە سەرەتادا برا گەورەکەم، کاک هیوا شێخە، پێی وتم دەست بە وەرزش بکەم تا تەندروستیم باشتر بێت. دوای دەستپێکردنی وەرزش، کاک تاهیر شێخە و کاک مراد مەلائەمینی بە شێوەیەکی زۆر لەگەڵم ماندووبوون و پشتگیرییان کردم.
یەکەم ڕاهێنەرمیش کاک تەها ئەبوبەکری بوو کە زۆر شتی گرنگی فێر کردم و ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی مندا هەبوو.
۴. گەورەترین دەستکەوت و ناخۆشترین ساتی وەرزشی تۆ چی بووە؟
بۆ من گەورەترین دەستکەوتی وەرزشی، گەڕانەوەی تەندروستی و گۆڕانی ژیانم بەهۆی وەرزشەوە بووە.
بەڵام ناخۆشترین شت ئەوەیە کە هێشتا نەمتوانیوە بەو ئاستە بگەم کە خۆم دەمهەوێت. ئامانجی گەورەم ئەوەیە بتوانم ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ خۆم و بۆ شاری پیرانشار تۆمار بکەم و ناوی شارەکەم بەرز بکەمەوە.
۵. لە ڕوانگەی تۆوە تایبەتمەندییەکی گرنگی وەرزشکار چییە؟
بەڕای من گەورەترین شت بۆ وەرزشکار ئەوەیە تەنها بیر لە خۆی نەکاتەوە؛ بەڵکوو هاندەر و پاڵپشتی خەڵکی شارەکەی بێت و ئەو زانیاری و ئەزموونانەی فێری بووە، بۆ نەوەی نوێ بگوازێتەوە.
ئامانج دەبێت ئەوە بێت کە داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ نەوەی داهاتوو دروست بکەین و هاوڵاتییەکانمان ژیانێکی ساغتر و تەندروستتر هەبێت.
۶. بەڕای تۆ ڕاهێنەری پیشەیی چ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕاهێنەرێک هەیە کە تەنها بڕوانامەی هەیە؟
ڕاهێنەری پیشەیی هەموو شتێک بە بنەما و یاسا و زانستی پێش دەبات. بەداخەوە هەندێک جار ڕاهێنەرێک تەنها بڕوانامەی هەیە، بەڵام لە کرداردا وەک پێویست توانای ڕاهێنان و پەرەپێدانی یاریزان نییە.
بڕوانامە گرنگە، بەڵام بە تەنیا بەس نییە؛ زانست، ئەزموون، نوێکردنەوەی زانیاری و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ وەرزشکار پێویستە.


۷. وەرزشی ئەمڕۆ چ جیاوازییەکی لەگەڵ وەرزشی ساڵانی ڕابردوو هەیە؟
وەرزشی ئەمڕۆ لە شێوازی سونەتی تێپەڕیوە. تەنها بە تمرینکردن ناتوانیت بگەیتە سەرکەوتن.
بۆ وەرزشکاری ئاستی بەرز پێویستە بەرنامەی ڕاهێنان، خواردن، پشوودان، کەرەستە و ئامرازەکان و ئامادەیی دەروونی و ڕووحی لەگەڵ یەکتر بخرێنە پێشەوە. ئەمە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ لە سەرکەوتنی وەرزشکار هەیە.
۸. بەڕای تۆ گەورەترین هەڵەی دایک و باوکەکان لە پەرەپێدانی منداڵی وەرزشکار چییە؟
لە ڕوانگەی منەوە گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە هەندێک دایک و باوک ناهێڵن ڕاهێنەر کاری خۆی بکات و لە جێی ڕاهێنەر بڕیار دەدەن.
ئەگەر ئەمە درێژەی پێ بدرێت، دەکرێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانەی بەخۆبوونی منداڵەکە و لە کۆتاییدا نەتوانێت لەگەڵ وەرزشکارانی تر ڕکابەری بکات.
۹. پیرانشار چەندە توانای هەیە بۆ پەرەپێدانی وەرزش؟
پیرانشار لە هەموو بوارەکاندا توانای زۆری هەیە و دەتوانێت زۆر لە ئێستا پێشکەوتووتر بێت، ئەگەر بە چاوی گەشتر و دڵسۆزانەتر سەیری وەرزش و وەرزشکاران بکرێت.
۱۰. بەڕای تۆ گەورەترین کێشەی وەرزشی پیرانشار چییە؟
بەڕای من گەورەترین کێشە کەمی پشتگیری و پاڵپشتییە؛ وەرزشکار دەبێت بە دڵ و مێشکی ئارام بتوانێت ڕکابەری بکات.
پیرانشار پڕە لە استعداد و وەرزشکاری بە توانا کە بە کەمترین ئیمکانات توانراوە لە ئاستی بەرزدا ناوی شارەکە بەرز بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەک زۆریان دڵسارد دەبن و پشت لە وەرزش دەکەن.
۱۱. بۆچی هەندێک استعداد لە ناوەڕاستی ڕێگادا واز لە وەرزش دەهێنن؟
لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە تەمەنی لاوان و گەنجاندا چەندین وەرزشکارمان هەبووە کە گەیشتوونەتە تیمی نیشتیمانی، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە تیمی گەورەسالان.
ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە لە بەردەوامی و پەرەپێدانیاندا کەمتر گرنگی پێدراوە.
کاتێک وەرزشکار دەبینێت نە پشتگیریی لێ دەکرێت و نە بەو شێوەیەی پێویستە ڕێزی لێ دەگیرێت، بە سروشتی دڵسارد دەبێت. ئەمەش دەکرێتە هۆی ئەوەی منداڵ و گەنج لە ژێر فشاری تمرین و کێشەکانی وەرزشدا تەحەمولی نەماوە و پشت لە وەرزش بکات.
۱۲. بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە وەرزشدا چی پێویستە؟
بۆ بەدەستهێنانی تەنانەت بچووکترین سەرکەوتن، پێویستە تیمێکی تەواو لە پشت وەرزشکار بێت.
هەرچەند ئەو تیمە بەهێزتر بێت، ئەگەری سەرکەوتن زیاتر دەبێت. ئەم تیمە دەبێت لە خێزان، ڕاهێنەر، یانە، بەڕێوەبەران و کاربەدەستان پێک بێت تا بتوانن ڕێگا بۆ وەرزشکار ئاسان بکەن.
۱۳. ئەگەر تۆ بڕیار بدەیت، یەکەم هەنگاوت بۆ پەرەپێدانی وەرزش چی دەبێت؟
یەکەم کارم ئەوە دەبوو کە ڕێگە نەدەدرێت هەر کەسێک ببێتە ڕاهێنەر و هەر کەسێک کڵاس و یانە دابمەزرێنێت.
هەروەها پێویستە وەرزشکارانی بواری خۆمان بە شێوەیەکی زانستی چاودێری بکرێن و بۆ چاککردنی ئاستیان بەرنامەیان بۆ دابنرێت. ڕاهێنەر دەبێت لەگەڵ وەرزشکارەکانی خۆی نزیک بێت و قەدری ماندووبوون و هەوڵەکانیان بزانێت.
۱۴. ئایا تەنها بە تمرینکردن دەتوانرێت وەرزشکارێکی ئاستی بەرز دروست بکرێت؟
نەخێر. پێویستە بەرنامە و پلانێکی ڕێکخراو هەبێت. تەنها بە دەست‌خۆشی و بە شێوەی سونەتی هیچ شتێک چاک نابێت.
وەرزشی قهرمانی تێچووی زۆری هەیە. بەڕێوەبەرانیش دەتوانن لە پێگە و توانای خۆیان کەڵک وەربگرن و بۆ وەرزشکار سپۆنسەر بدۆزنەوە، تا وەرزشکار بتوانێت لە باشترین کێبڕکێکاندا بەشداری بکات.
لە هەمان کاتدا، ئەمە دەتوانێت براند و ناوی شارەکەش لە شارەکانی تر و تەنانەت وڵاتانی تر بناسێنێت و لە سەرکەوتنی وەرزشکاراندا کەڵک وەربگیرێت.
۱۵. لەبارەی وەرزشی پایە و استعدادیابی لە پیرانشار چی دەڵێیت؟
لەو بوارەدا لە ئێستادا زانیارییەکی تەواوم نییە و ناتوانم هەڵسەنگاندنێکی دادپەروەرانە بکەم. بە تایبەتی کە نازانم ڕاهێنەرانی رەدەکانی پایە ئێستا چۆن کار دەکەن و کێشە سەرەکییەکانیان چین.
بەڵام لە ئەزموونی خۆمەوە دەڵێم کە استعدادیابی دەبێت بە شێوەیەکی زانستی و بەردەوام بکرێت و تەنها بە ئەنجامی یارییەکان سنووردار نەبێت.
۱۶. پەیوەندیت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی شار چۆنە؟
بەداخەوە زانیاریم نییە ئێستا کێ بەڕێوەبەری وەرزشی پیرانشارە، چونکە هیچ کات بە تەنانەت نامەیەکی کورتیش پەیوەندییان پێوە نەکردووم.
جارێک نەبووە بانگم بکەن و بپرسن: «هێمن شێخە چ دەکەیت؟ کێشەکانت چین؟ بەرنامەت بۆ کێبڕکێکان چییە؟»
ئێستا من خۆم بۆ کێبڕکێیەکی دەرەوەی وڵات دوای دوو مانگ ئامادە دەکەم، بەڵام هیچ ئاگادارییەکیان لە بەرنامە و پێویستییەکانم نییە.
۱۷. ئەگەر نامەیەکت بۆ وەرزشکارانی گەنجی پیرانشار هەبێت، چی دەڵێیت؟
پێیان دەڵێم بۆ گەیشتن بە هیواکانتان هەوڵ بدەن، ماندوونەناس بن و بەردەوام تێبکۆشن.
دڵنیا بن کە دەتوانن لە هەموو ئاستەکانی جیهاندا باشترین بن؛ بەڵام ئەمە پێویستی بە ئیرادە، بەردەوامی، زانست، پلان و پشتگیری هەیە.
۱۸. لەبارەی پیستی ڕاکردنی پیرانشار چی دەڵێیت؟
من پێم وایە پێویستە پیستی مەیدانی شار چاک بکرێت و لە ئاستێکی گونجاوتر بێت.
پیست تەنها بۆ ئەلعاب‌القوی نییە؛ بەڵکوو زۆرێک لە وەرزشکارانی شار بۆ تمرینکردن دێنە ئەو شوێنە. بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەسفالتی بوونی زەوییەکە، زیانەکانی بۆ وەرزشکاران لە قازانجەکانی زیاترە.
کۆتایی گفتوگۆ
هێمن شێخە لە کۆتایی گفتوگۆکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پیرانشار بە سەرمایەیەکی مرۆیی و وەرزشی دەوڵەمەندە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، تەنها بوونی استعداد بەس نییە.
پێویستە خێزان، ڕاهێنەر، یانە، بەڕێوەبەرایەتی، سپۆنسەر و دامەزراوە پشتیوانەکان بە یەکەوە کار بکەن، تا وەرزشکار بتوانێت بە ئارامی دەروونی و بە پشتگیریی پێویست بەردەوام بێت و ناوی پیرانشار لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانیدا بەرز بکاتەوە.
ئامانجی کۆتایی من تەنها سەرکەوتنی کەسی نییە؛ دەمەوێت ڕۆژێک بتوانم ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ خۆم و بۆ پیرانشار تۆمار بکەم.


متن فارسی مصاحبه

هێمن شێخە؛ از تغییر سبک زندگی تا رؤیای ثبت رکورد جهانی برای پیرانشهر
نام: هێمن شێخە
سال تولد: ۱۳۶۸
محل تولد: شین‌آباد، شهرستان پیرانشهر
رشته ورزشی: دوومیدانی و دوهای استقامت
لطفاً خودتان را برای مخاطبان معرفی کنید؟
من هێمن شێخە، متولد سال ۱۳۶۸ در شین‌آباد پیرانشهر هستم. از سال ۱۳۹۳ و در ۲۵ سالگی فعالیت خود را در رشته دوومیدانی و دویدن آغاز کردم. در این سال‌ها توانسته‌ام در مسابقات داخلی و خارجی مختلف شرکت کنم و مدال‌های رنگارنگی به دست آورم. همچنین فرصت حضور در اردوی تیم ملی ایران را داشته‌ام.
چه چیزی باعث شد ورزش را آغاز کنید؟
شروع ورزش برای من در ابتدا بیشتر به دلیل اضافه‌وزن و توجه به سلامتی بود. دویدن را آغاز کردم و پس از مدتی متوجه شدم که در ورزش استعداد و توانایی دارم. همین موضوع باعث شد فعالیت ورزشی‌ام را جدی‌تر دنبال کنم و ورزش به بخش مهمی از زندگی من تبدیل شود.
چه کسانی بیشترین نقش را در مسیر ورزشی شما داشتند؟
افراد زیادی در این مسیر مشوق و حامی من بوده‌اند و هنوز هم هستند و به همین دلیل نمی‌توانم فقط یک نفر را نام ببرم.
در ابتدا برادرم، کاک هیوا شێخە، به من پیشنهاد کرد ورزش را شروع کنم تا سلامتی‌ام را به دست بیاورم. پس از آغاز ورزش نیز کاک طاهر شێخە و کاک مراد ملائەمینی بسیار در کنار من بودند و برای پیشرفت من زحمت زیادی کشیدند.
اولین مربی من نیز کاک طاها ابوبکری بود که بسیار به من آموزش داد و نقش مهمی در شکل‌گیری مسیر ورزشی من داشت.
بزرگ‌ترین دستاورد و سخت‌ترین بخش دوران ورزشی شما چه بوده است؟
بزرگ‌ترین دستاورد من در ورزش، پیش از هر چیز به دست آوردن سلامتی و تغییر سبک زندگی‌ام بوده است.
اما سخت‌ترین بخش مسیر این است که هنوز نتوانسته‌ام به آن سطحی که خودم انتظار دارم برسم. هدف بزرگی در ذهن دارم و می‌خواهم روزی بتوانم یک رکورد جهانی را به نام خودم و شهر پیرانشهر ثبت کنم.
از نظر شما مهم‌ترین ویژگی یک ورزشکار چیست؟
به نظر من یک ورزشکار واقعی فقط نباید به موفقیت شخصی خودش فکر کند. باید بتواند برای مردم شهرش انگیزه و امید ایجاد کند و تجربیات و آموخته‌های خود را به نسل جدید منتقل کند.
اگر بتوانیم نسل جدید را به ورزش و زندگی سالم تشویق کنیم، در واقع برای آینده شهرمان سرمایه‌گذاری کرده‌ایم.
یک مربی حرفه‌ای چه تفاوتی با مربی‌ای دارد که فقط مدرک مربیگری دارد؟
مربی حرفه‌ای باید کار خود را بر اساس اصول، قوانین و دانش روز پیش ببرد. داشتن مدرک مهم است، اما به‌تنهایی کافی نیست.
متأسفانه گاهی افرادی را می‌بینیم که فقط مدرک مربیگری دارند، اما در عمل نگاه علمی و حرفه‌ای لازم را به ورزشکار ندارند. مربی باید علاوه بر مدرک، دانش، تجربه، اخلاق حرفه‌ای و توانایی ارتباط با ورزشکار را نیز داشته باشد.
ورزش امروز چه تفاوتی با ورزش گذشته دارد؟
ورزش امروز دیگر ورزش سنتی و صرفاً تمرین کردن نیست. با تمرین به‌تنهایی نمی‌توان به موفقیت حرفه‌ای رسید.
امروزه باید برنامه تمرینی، تغذیه، استراحت و ریکاوری، تجهیزات، آمادگی ذهنی و روانی در کنار یکدیگر قرار بگیرند. ورزشکار حرفه‌ای باید همه این عوامل را به‌صورت یک مجموعه دنبال کند.
بزرگ‌ترین اشتباه والدین در مسیر ورزشی فرزندان چیست؟
به نظر من یکی از بزرگ‌ترین اشتباهات این است که بعضی والدین اجازه نمی‌دهند مربی وظیفه تخصصی خود را انجام دهد و خودشان به جای مربی تصمیم‌گیری می‌کنند.
ادامه این روند می‌تواند در بلندمدت باعث کاهش اعتمادبه‌نفس کودک شود و حتی توانایی او برای رقابت با سایر ورزشکاران را تحت تأثیر قرار دهد.
والدین باید حامی فرزندشان باشند، اما تصمیم‌های تخصصی را به مربی و متخصصان بسپارند.
ظرفیت ورزشی پیرانشهر را چگونه ارزیابی می‌کنید؟
پیرانشهر در بسیاری از زمینه‌ها ظرفیت بسیار بالایی دارد و می‌تواند بسیار بیشتر از وضعیت فعلی پیشرفت کند؛ به شرط آنکه با نگاه بازتر، علمی‌تر و دلسوزانه‌تری به ورزش و ورزشکاران نگاه کنیم.
ما استعدادهای بسیار خوبی داریم که حتی با کمترین امکانات توانسته‌اند در سطوح بالا افتخارآفرینی کنند.
بزرگ‌ترین مشکل ورزش پیرانشهر چیست؟
از نگاه من، یکی از مهم‌ترین مشکلات نبود حمایت و پشتیبانی کافی از ورزشکاران است.
ورزشکار برای رقابت در سطح بالا باید از آرامش فکری و روانی برخوردار باشد. وقتی ورزشکار احساس کند کسی از او حمایت نمی‌کند یا آن‌گونه که شایسته است مورد توجه قرار نمی‌گیرد، به‌تدریج دلسرد می‌شود.
متأسفانه در سال‌های گذشته ورزشکارانی داشته‌ایم که حتی به اردوهای تیم ملی در رده‌های پایه و جوانان رسیده‌اند، اما نتوانسته‌اند مسیر خود را تا تیم ملی بزرگسالان ادامه دهند. این موضوع نشان می‌دهد که در مرحله بعد از کشف استعداد، حمایت و برنامه‌ریزی کافی وجود نداشته است.
برای موفقیت یک ورزشکار چه عواملی باید در کنار هم قرار بگیرند؟
حتی برای کوچک‌ترین موفقیت، باید یک تیم کامل پشت ورزشکار باشد.
این تیم می‌تواند شامل خانواده، مربی، باشگاه، مدیران، مسئولان ورزشی و حامیان مالی باشد. هرچه این مجموعه منسجم‌تر و قوی‌تر باشد، شانس موفقیت ورزشکار نیز بیشتر خواهد شد.
ورزش قهرمانی هزینه دارد و نمی‌توان انتظار داشت ورزشکار به تنهایی تمام هزینه‌های مسیر حرفه‌ای خود را تأمین کند.
نقش اسپانسرها را در ورزش شهرستان چگونه می‌بینید؟
مدیران و مسئولان می‌توانند از ظرفیت و جایگاه خود برای جذب اسپانسر استفاده کنند. حمایت مالی مناسب باعث می‌شود ورزشکار بتواند در مسابقات مهم و حتی رقابت‌های بین‌المللی شرکت کند.
از طرف دیگر، این حمایت فقط هزینه نیست؛ بلکه می‌تواند باعث معرفی نام و برند پیرانشهر در سطح استان، کشور و حتی خارج از کشور شود.
درباره استعدادیابی و ورزش پایه در شهرستان چه نظری دارید؟
در این زمینه اطلاعات کافی از وضعیت فعلی ندارم و نمی‌خواهم بدون اطلاع دقیق قضاوت کنم. نمی‌دانم مربیان رده‌های پایه اکنون چگونه فعالیت می‌کنند و مهم‌ترین مشکلات آنها چیست.
اما از نظر من استعدادیابی باید علمی، مستمر و هدفمند باشد و فقط بر اساس نتیجه مسابقات انجام نشود.
ارتباط شما با مسئولان ورزش شهرستان چگونه است؟
متأسفانه در این زمینه گلایه دارم. تاکنون ارتباط مستمری با مدیریت ورزش شهرستان نداشته‌ام و حتی یک پیام کوتاه هم دریافت نکرده‌ام که از وضعیت، مشکلات یا برنامه‌های ورزشی من سؤال شود.
برای مثال، اکنون خودم را برای یک مسابقه خارج از کشور که حدود دو ماه دیگر برگزار می‌شود آماده می‌کنم، اما مسئولان ورزش شهرستان اطلاعی از برنامه و شرایط من ندارند.
اگر بخواهید فقط یک مطالبه از مسئولان ورزش شهرستان داشته باشید، چه می‌گویید؟
مطالبه من این است که ورزشکاران شهرستان دیده شوند و ارتباط واقعی و مستمر میان ورزشکاران، مربیان و مسئولان ایجاد شود.
ورزشکار نباید فقط زمانی مورد توجه قرار بگیرد که مدال گرفته باشد؛ باید در تمام مسیر، از مرحله تمرین و آماده‌سازی تا حضور در مسابقات، مورد حمایت و همراهی قرار گیرد.
اگر پیامی برای ورزشکاران جوان پیرانشهر داشته باشید، چه می‌گویید؟
به جوانان می‌گویم برای رسیدن به آرزوهایشان تلاش کنند، خسته نشوند و استمرار داشته باشند.
مطمئن باشند که می‌توانند در بالاترین سطوح جهان بدرخشند؛ اما برای رسیدن به این هدف، اراده، دانش، برنامه‌ریزی، استمرار و حمایت لازم است.
درباره وضعیت پیست دوومیدانی پیرانشهر چه نظری دارید؟
به نظر من پیست دوومیدانی شهر نیازمند توجه و بهسازی جدی است.
این پیست فقط متعلق به دوومیدانی‌کاران نیست و بسیاری از ورزشکاران رشته‌های مختلف برای تمرین از آن استفاده می‌کنند. متأسفانه آسفالتی بودن سطح پیست می‌تواند آسیب‌های بیشتری برای ورزشکاران ایجاد کند و به همین دلیل لازم است شرایط استانداردتری برای تمرین ورزشکاران فراهم شود.
سخن پایانی شما برای مردم و مسئولان چیست؟
پیرانشهر استعدادهای بسیار زیادی دارد. بسیاری از ورزشکاران ما با کمترین امکانات توانسته‌اند نام شهر را در سطح کشور مطرح کنند.
اگر خانواده‌ها، مربیان، باشگاه‌ها، مسئولان، مدیران و حامیان مالی در کنار ورزشکار قرار بگیرند، می‌توانیم شاهد اتفاقات بسیار بزرگ‌تری باشیم.
آرزوی من فقط موفقیت شخصی نیست؛ می‌خواهم روزی بتوانم یک رکورد جهانی به نام خودم و پیرانشهر ثبت کنم و نشان دهم که یک ورزشکار از این شهر، با وجود همه محدودیت‌ها، می‌تواند در سطح جهان بدرخشد.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا